سەرۆکی شارەوانی سمیلان بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

سەرۆکی شارەوانی سمیلان بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

پەیامی کورد ... سەرۆکی شارەوانی سمیلان بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئیبراهیم عوسمان، سەرۆكی شارەوانیی سمیلان لە سنوری قەزای چۆمان، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر کۆچی دواییکردوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکەن.

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئیبراهیم عوسمان، سەرۆكی شارەوانیی سمیلان، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر-مان پێگەیشت، خوالێخۆشبوو كەسێكی دڵسۆز و چالاك بوو، لە راپەڕاندنی ئەركەكەیدا وەك سەرۆكی شارەوانیی سمیلان.

 

ئەوەش هاتوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری خوالێخۆشبوو ئیبراهیم عوسمان دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین خوالێخوشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەكەی و هاوڕێكانی و هەموو لایەك ببەخشێت.  

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە