پەیامی کورد ... سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند : دابەشكردنی پۆستەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەسەر لایەنەكاندا، یەكلا بووەتەوە و چاوەڕێ دەكەن ئەو لایەنانە كاندید بۆ ئەو سێ پۆستە دەستنیشان بكەن.
رێڤینگ ھرووری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "دوای دیاریكردنی وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، پارتی رازی بووە كە سەرۆكی پەرلەمان بۆ یەكێتی و جێگری یەكەم بۆ پارتی و جێگری دووەمیش بۆ پێكھاتەكان بێت، بۆیە دابەشكردنی پۆستەكانی سەرۆكایەتی یەكلا بووەتەوە و چاوەڕێ دەكەین لایەنەكان كاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بكەن".
ھرووری گوتیشی: "ناوی كۆمەڵێك كەس بۆ ھەر سێ پۆستی سەرۆكایەتی دەھێندرێت، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ھیچ ناوێك پێشكەشی ئێمە نەكراوە و تاوەكو ناویشمان بۆ ڕەوان نەكرێت، لای ئێمە نابێتە فەرمی، هەروەها تا ئێستاش دیار نییە پێش كۆبوونەوە ناوی كاندیدانمان بۆ رەوانە دەكرێت یاخود لەناو كۆبوونەوەدا، بەڵام ئێمە ٤٨ سەعات پێش كۆبوونەوەكە، ھەموو ئەندامان ئاگادار دەكەینەوە و بانگھێشتیان دەكەین بۆ كۆبوونەوە".
دەشڵێ، بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر ئاسانە لە ماوەی یەك سەعاتدا كاندید بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمان دیاری بكات و ھیچ كێشەیەكی نییە، چوونكە پارتی ھیچ كاتێك دیاریكردنی كاندید بۆ ھیچ پۆستێك بە كێشە نازانێت و ھەر كاتێك بیەوێت، دیاری دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە