پەیامی کورد ... سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی جه‌ماوه‌رى كوردستان له ئادارى 1991 ڕاگه‌ێندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی
ڕاگهێندراوى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانى كوردستان به‌بۆنه‌ى 28 ساڵه‌ى یادى ڕاپه‌ڕینى 1991
له‌یادى 28 ساڵه‌ى راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان له‌ئادارى 1991، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و كه‌س وكارى قوربانیانى ئه‌نفالكراوه‌كان و ته‌واوى چین و توێژه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و هێزى پێشمه‌رگه و هیزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌خه‌بات و خۆڕاگرییان و یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان چه‌خماخه‌ى ڕاپه‌ڕین له‌شارى ڕانیه ده‌ستیپێكرد و به‌خێرایی بڵێسهكه ته‌واوى پارێزگا و شار و شارۆچكه‌كانى كوردستانی گرته‌وه به به‌ڕزگاركردنى كه‌ركووك راپه‌ڕین تاجى سه‌ركه‌وتنى له‌سه‌رنا.
ڕاپه‌ڕین ... وێستگه‌یه‌كى مێژوویی گرینگه له خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ى گه‌له‌كه‌مان و به‌رى ڕه‌نج و قوربانی و فیداكاری جه‌ماوه‌ر و هێزه سیاسییه‌كان بوو، به‌سه‌ركه‌وتنى راپه‌ڕین كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتى زاڵمانه‌ى رژێمى به‌عس و سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بكردن و گۆڕینى دیموگرافی كوردستان هات .
راپه‌ڕین .. خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌مانى له‌قۆناغی شۆڕشگیرى بۆ قۆناغی حوكمڕانى و خۆبه‌ڕێوه‌بردن و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گواسته‌وه. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگ و قۆناغه ناخۆشانه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌زموونى حوكمڕانیى هه‌رێمى كوردستان بوونه‌وه، به‌ڵام كاروانى بیناكردن و گه‌شه‌ى ئابووری و پێشكه‌وتنى سیاسی و دیموكراسی و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له هه‌رێم به‌رده‌وام بوو. ئه‌مڕۆش له‌كاتێكدا عێراق و ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م گۆڕانكارى و پێشهاتى چاوهڕوانكراودان له‌هه‌موو كاتێك زیاتر میلله‌ته‌كه‌مان و هێزه سیاسییه‌كانى پێویستییان بههاوخهباتیى سه‌رده‌مى راپه‌ڕین هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته سیاسی و ئابوورییه‌كان و باشتركردنى باروگوزه‌رانى هاووڵاتییان و كه‌س وكارى سه‌ربه‌زرى شه‌هیدان و به‌دیهێنانى ته‌واوى مافه ده‌ستوورییه‌كانمان له‌عێراقى فیدراڵ‌دا.
په‌رله‌مانی كوردستانیش خوازیاره له‌خولی پێنجه‌می كاركردنی خۆیدا، وێڕای جیاوازیی سیاسی، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به گیانی یه‌كترقبووڵكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا‌و سه‌قامگیری سیاسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی زیاتری دامه‌زراوه‌كان و به‌هێزكردنی كه‌لتووری دیموكراسی و دیالۆگ كاری په‌رله‌مانی بكه‌ن.
له‌یادی راپه‌ڕین دا سڵاوی تایبه‌تی بۆ سه‌رجه‌م كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان. سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى راپه‌ڕین و ته‌واوى شه‌هیدانى رێگاى رزگاری كوردستان داده‌نوێنین، به‌رز و شه‌كاوه بێت ئاڵاى پیرۆزى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
5-3-2019
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە