سەردانی شاندێکی بالای پارتی بۆ مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەولێر

سەردانی شاندێکی بالای پارتی بۆ مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەولێر

پەیامی کورد   ...    شاندێکى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستان کە پێکهاتبون لە فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى و زەعیم عەلى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و عەلى حسێن بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى کوردستانى و عێراقى پارتى دیموکراتى کوردستان و بەرپرسى دیسکى پارتە ئیسلامیەکان و ئەندامانى مەکتەبى پەیوەندییەکان، سەردانى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوەى ئیسلامیان لە شارى هەولێر کرد و، لەلایەن کامل حاجى عەلى بەرپرسى دەستەى کارگێرى مەکتەبى سیاسى و عەبدولڵا وەرتی و ئەحمەد گەرمیانى ئەندامانى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى بزووتنەوە پێشوازى کران.

لە دیدارێکدا بارودۆخى کوردستان و هەستیارى سیاسى ناوچەکەو  ناجێگیرى رەوشى عێراق و هەنگاوەکانى راسپاردنى سەرۆکوەزیران بۆ حکوومەتى عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان و پێوەندى حکوومەتى هەرێم و حکوومەتى عێراق بەگشتى باسى لێوەکرا، پاشان فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ئاماژەى بە پەیوەندییەکانى نێوان پارتى و بزووتنەوەى ئیسلامى کرد و تەئکیدى کردەوە لەگەڵ بزووتنەوەى ئیسلامى هاوپەیمان و دۆستى سیاسى ئەمڕۆ و دوێنێن و هەنگاوەکان بۆ ئاییندەى ئەم پەیوەندیانە فراوانتر دەکەین بەهەماهەنگى زیاتر لەپێناو کارکردنى هاوبەش و سەرکەوتنى پرۆسەى سیاسى و دیموکراسى و بەدیهێنانى هەموو ئامانجە نەتەوەیى و نیشتمانیەکانمان و پاراستنى ئەو دەستکەوتانە کەلەئاکامى یەکریزى نێوانمان و هێزو لایەنە سیاسیەکانەوە بەدەست هاتوون.
لەبەرامبەردا بزوتنەوەى ئیسلامى هەماهەنگى و پاڵپشتیەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانیان پربایەخ وەسف کرد و تەئکیدیان کردەوە هەمیشە هەنگاوەکانمان هاوهەڵوێستن لەگەڵ پارتى بۆ سەرخستنى پرسە نەتەوەییەکان و پاراستنى ئەم ئەزمونە، هاوکات خزمەت کردن بەرژەوەندیە نەتەوەى و نیشتمانیەکان و پالپشتى کردنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ زیاتر خزمەتکردنى خەلک و ئەرک بەرپرسیارەتى هەموولایەک بۆ داکۆکی كردن و سەركەوتن بەسەر ئەم قۆناغە هەستیارە كرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە