پەیامی کورد... سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، رۆژی چوارشەممە 1/3/2023، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و لە شاری هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
لە سەردانەکەیدا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دەربارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕەوشی ئاوارە و پەنابەران گفتوگۆ دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە