سیاسەتمەدارێکی کوردی ڕۆژئاوا لە بن ئەشکەنجەی ڕژیمی ئەسەد دا کوژرا

سیاسەتمەدارێکی کوردی ڕۆژئاوا لە بن ئەشکەنجەی ڕژیمی ئەسەد دا کوژرا

بە گوێرەی زانیارییەکان سیاسەتمەدارێکی کوردی عەفرین تەمەن ٦٥ ساڵ بە ناوی " جەمال عەلی " لە بەندیخانەیەکی شام لە بن ئازار و ئەشکەنجەی ڕژیم دا کوژرا . هەروەها هەر بە پێی ئەم هەواڵە کوڕی ئەم سیاسەتمەدارەش لە هەمان بەندیخانەیە و چارەنووسی ئەم بەند کراوەش نادیارە .

   جەمال عەلی لە ساڵی ٢٠١٢ لە شام بە بێ هیچ یاسایەک لەگەڵ کوڕەکەی بەند دەکرێن ، جەمال عەلی لە شام لە بەندیخانە لە بەر ئازار و ئەشکەنجەی زۆر دەکوژرێت .

یەکێکی دیکە لە کوڕەکانی جەمال عەلی بە ناوی " شەرۆ عەلی " دەڵێ کە لە ساڵی ٢٠١٢ دا باوکی من لە " ناوچەی زۆرئاڤا " لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی شامەوە گیراو . بە گوێرەی قسەکانی ڕژیمی سووریا باوکی من لە ٢٦ ی جوڵای ساڵی ٢٠١٣ دا شەهید بووە و ئەوان دەبوایە لاشەکەی بدەنەوە ئێمە . براکەی منیش لە دوای باوکم بە دوای ٢ ڕۆژان دەگیرێت و ئێمەش هیچ زانیارییەکمان لە سەر ڕەوشی ئەوان نەبوو ، کە ئایا لە ژیان ماون یا خود مردوون .

هەروەها ڕادەگەێندرێت جەمال عەلی ئەندامی پارتێکی کوردی بووە بە ناوی پارتی " یەکیتی دیموکراتیک " .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە