پەیامی کورد ... ته‌ندروستیى جیهانى:ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست شه‌پۆلى دووه‌مى كۆرۆناى تێپه‌ڕاند
ئه‌حمه‌د مونزرى به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمى له رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت "ئێستا ده‌توانین بڵێین، ناوچه‌كه شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆناى تێپه‌ڕاندوه".
ئه‌حمه‌د مونزرى له كۆبونه‌وه‌ى نوسینگه‌ى هه‌رێمیى رێكخراوه‌كه‌دا، كه له‌رێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه به‌ڕێوه‌چوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به‌پێى داتاكان ژماره‌ى توشبوان و گیانله‌ده‌ستدان له زۆرێك له ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌كه‌دا كه‌میكردوه، بۆیه ده‌توانن بڵێن شه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسى كۆرۆنا تێپه‌ڕێندراوه، وتیشی "پێویسته هۆشیاربین تا بتوانین له‌و دابه‌زینه به‌رده‌وام بین".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌كردوه، گه‌نجان ئه‌و چینه‌ن، كه ژماره‌یه‌كى زۆر توشبویان تێدا تۆماركراوه، هۆكاره‌كه‌شى زۆرى تێكه‌ڵاوبونیانه به‌هۆى كردنه‌وه‌ى شوێنه‌كانی كات به‌سه‌ربردن و خوێندنگه‌كانه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە