بوومەلەرزەیەک باشووری ئێرانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک باشووری ئێرانی هەژاند

پەیامی کورد... بوومەلەرزەیەک باشووری ئێرانی هەژاند

ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئەورووپای ناوەڕاست ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلەی ڕێختەر ئێرانی هەژاند.

میدیا عەرەبییەکان ئەوەیان خستووە تەڕ و و، "تا ئێستا زانیاری لەسەر زیانە مرۆیی و ماددیەکان بەهۆی ئەم بوومەلەرزەیەوە نییە، بەڵام هەندێک دانیشتووانی ئیمارات هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، کە قووڵییەکەی ٨ کیلۆمەتر بووە."

لەو بارەیەوە سەنتەری نیشتمانی بۆ بوومەلەرزەزانی لە ئیمارات بڵاوی کردەوە، "بوومەلەرزەیەک کاتژمێر ٧: ٣٧ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئیمارات بە گوڕی پلەی ڕێختەر باشووری ئێرانی هەژاندووە."

ئێران دەکەوێتە ناوچەیەکەوە کە ساڵانە ڕێژەیەکی زۆری بوومەلەرزەی تێدا ڕوو دەدات، بەڵام هەندێکییان هەستێکی ئەوتۆیان پێ ناکرێت و زیانی نابێت.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە