پەیامی کورد … دادگایهكی بهریتانیا كوردێكی به ههشت ساڵ زیندانیكردن سزادا
كوردێکی دانیشتووی شاری کۆڤێنتری بەریتانیا، بە تاوانی بەقاچاخبردنی جگهره، سزای ٨ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا، لهمبارهیهوه پۆلیسی ئهو وڵاته زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
یەکەی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند: ئاری مەجید، سەرۆکی تۆڕێکی بەربڵاوی بەقاچاخبرنی جگەرەی نایاسییە بۆ وڵاتی بەریتانیا و، لە دوایین هەوڵیدا نیازی هەبووە ٨٠ ملیۆن جگەرە بە لە بازاڕی ڕەشی بەریتانیا بفرۆشێت.
پۆلیسی بهریتانیا ئاشکرای کردووە، ئاری مەجید تۆمەتی پارە سپیکردنەوەشی دراوەتە پاڵ، بەو پێیەی بڕێکی زۆری پارەی لە ڕێگەی نایاسایی دەستکەوتووەو، هەر بە ڕێگەی نایاساییش ئەم پارەیەی خستۆتە ناو سیستەمی فەرمی بانکیی لە بەریتانیا.
بە پێی لێدوانە فەرمییەکانی پۆلیس، بەهای دوایین باری قاچاخی ئاری مەجید کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ هەوڵی فرۆشتنی داوە، نزیکەی ٢٢ ملیۆن پاوەنی بەریتانیی بووه، بەڵام دواجار پۆلیس دەستی بەسەردا گرتووە.
یەکەی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی بەریتانیا ئاشکراشیکردووە، ئاری مەجید كه كوردێکی دانیشتووی شاری کۆڤێنتری بەریتانیا سزای ٨ ساڵ بەندکردنی بە تاوانی بەقاچاخبردنی ملیۆنان جگەرە بەسەردا سەپێنراوهو، دوو کەسی دیکەی بە ڕەچەڵەک بەریتانی هاوکاری ناوبراو بوونەوەو، ئەمانیش سزیای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوه.
شایهنی باسه، ئاری مەجید لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ دەستگیر کراووهو، تاوهكو ئێستا پرۆسەی دادگاییکردنەکەی بەردەوام بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە