پەیامی کورد ... ترامپ لە سەر تۆمەتبارکردنی ووڵاتەکەی بە هۆکاری درووستبوونی کۆرۆنا خۆی نەزان دەکات و گوێی پێنادات .
ترامپ ئەو مەقالاتەی کە فێدراسیۆنی ڕووسیا ، ئێران و چین ئەمریکایان لە بەدیهێنانی ڤیرووسی کۆرۆنا تاوانبار کردووە ، باوەڕی پی نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فۆکس نیۆز ، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ، سەبارەت بە ڕاگەیاندنەکانی واشینتۆن پۆست لە سەر ئەوەی کە دەوترێ ڕووسیا ، چین و ئێران هەوڵ بۆ ئەنجامدانی ڕیکلامی دژ بە ئەمریکا دەدەن ،کە گوایە هیچ شکێک نییە لەوەی کە لایەنی ئەمریکی بە بڵاوکردنەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا تاوانبار دەکات .
داوا لە ترامپ کراوە تاکوو دەربارەی ئەم گۆڤارە ڕای خۆی دەرببڕێت کە دەوترێ فێدراسیۆنی ڕووسیا ، چین و ئێران لە حاڵی ئەنجامدانی کارزاری هەواڵگری و زانیارین تاکوو ویلایەتەیەکگرتووەکان تاوانبار بکەن کە ڤیرووسی کۆرۆنا بە هۆی هەوڵەکانی ئەوانەوە دەستی بە بڵاوکردنەوە کردووە .
ترامپ بە ئاماژەدان بەم ووڵاتانە ووتی : بەر لە هەر شتێک ، ئێوە نازانن کە ئەوان خەریکی چ کارێکن . ئەگەر ئەم بابەتە لە واشینتۆن پۆست دەخوێننەوە دەی ئەوە دەبێ باوەڕی پێنەکەن . من هەندێک ئیمانم بە واشینتۆن پۆست هەیە .بە ووتەی ئەو ، هەندێک لە بڵاوکراوەکان و گۆڤارەکان " بە تەواوی درۆیین " .
ترامپ دەربارەی واشینتۆن پۆست ڕایگەیاند : ئەوان هەر کارێک دەکەن تاکوو دۆخەکەی ئێستا زەرەرمەند بکەن . ئەو هەروەها ووتی کە بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە لە واشینتۆن پۆست هیچ بایەخێکی نییە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە