پەیامی کورد... پووتین داوا لە ڕووسەکان دەکات کۆکا کۆلا نەخۆنەوە
ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا، کۆکا کۆلا بە «کیمیاوییەکی پەتی» ناودەبات و داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات نەیخۆنەوە.
لە کۆڕبەندی ئاژانسی دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکانی ڕووسیا و لە وەڵامی سەرۆکی یەکێتیی بەرهەمهێنەرانی (چای ئیڤان) دا کە پێشنیازی کرد ئەو جۆرە چایە وەک خواردنەوەیەکی باو بفرۆشرێت بە ڕووسەکان، ڤلادیمیر پووتین وتی، «دوور لە گاڵتە و گەپ، بێگومان ئەمە زۆر لە کۆکا کۆلا بەسوودترە، چونکە کۆکا کۆلا کیمیاوییەکی پوخت و پەتییە».
پووتین بەڵێنی دا هەر نووسراوێک کە یارمەتیدەر بێت لە ڕێکلامکردن بۆ چای ئیڤان و فرۆشتنی، واژۆی بکات و هانی خەڵکی ڕووسیای دا بیخۆنەوە.
ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو وەک هەڵوێستێک دژ بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، کۆمپانیای کۆکا کۆلا و چەند خواردنگە و کۆمپانیایەکی خواردەمەنی لە ڕووسیا کشانەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە