هۆشداری لێبوردنی نێودەوڵەتی بە نیسبەت لەسێدارە دانی دوو بەندکراوی بەلووچ

هۆشداری لێبوردنی نێودەوڵەتی بە نیسبەت لەسێدارە دانی دوو بەندکراوی بەلووچ

پەیامی کورد … هۆشداری لێبوردنی نێودەوڵەتی بە نیسبەت لەسێدارە دانی دوو بەندکراوی بەلووچ

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی لە نامەیەکدا بۆ کاربەدەستانی ئێران بەنیسبەت دوو بەندکراوی بەلووچ لە ئێران بە ناوەکانی ''حامید ڕیگی و مێهران ناروویی'' کە ئەگەری لە سێدارەدانیان هەیە هۆشداریی دا.

 

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە خەڵک کردووە نامەیەکی هاوچەشنی خۆیان بۆ بەرپرسانی ئێران بنووسن و داوایان لێ بکەن کە بە زووترین کات ئێعدامی ''حامید ڕیگی و مێهران ناروویی'' ڕابگرن.

 

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە ڕاگەیاندووە حوکمی ئێعدامی ئەو دوو کەسە دەبێ هەڵوەشێتەوە و بە بێ گەڕانەوە بۆ سزای ئێعدام و دانپێدانانی زۆرەملێ دەبێ بدرێنە دادگایەکی دادپەڕوەرانە.

 

لێبوردنی نێودەوڵەتی لە دڕێژەدا وتوویەتی، ''حامید ڕیگی و مێهران ناروویی'' لە زیندانەکانی ڕێژیمدا کەوتوونە بەر حاڵەتەکانی پێشێلکردنی جیددی مافی مرۆڤ یەک لەوان بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، ئەشکەنجە وچەندین هەڵسوکەوتی دیکە هەتا دژی خۆیان تاوانێک وە ئەستۆ بگرن.

 

دانپێدانانی زۆرەملێی ئەو دوو زیندانییە لە ڕەوتی دادگاییکردنەکاندا و مەحکووم‌کردنیان بە سزای ئێعدام کەڵکی لێوەرگیراوە، کە نیگەرانیی زۆری لەمەڕ ئەگەری ئێعدامکردنیان دروست کردووە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە