پەیامی کورد ... سه‌رۆكى دیوان پێشوازى له كونسووڵى گشتی ئیمارات كرد
پێنجشه‌ممه 2024/5/23 فه‌وزى هه‌ریرى، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌لزاهرى، كونسووڵى گشتی ئیمارات له هه‌رێمى كوردستان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى فراوانكردنى جووڵه‌ى بازرگانی نێوان هه‌ردوولا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری ئیماراتى له هه‌رێمى كوردستان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە