سزاکانی سەر ئێران، بۆ ساڵێکی تر درێژ کرانەوە

سزاکانی سەر ئێران، بۆ ساڵێکی تر درێژ کرانەوە

پەیامی کورد... سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا، بڕیاری دا سزاکانی سەر ئێران، بۆ ساڵێکی تر درێژ بکرێنەوە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری دا سزاکانی سەر ئێران، بۆ ساڵێکی تر درێژ بکرێنەوە و کۆشکی سپی دەڵێت؛ ئەو سزایانەی کە لە١٥ ی مانگی ٣ ی ساڵی ١٩٩٥ وە بە پێی بڕیاری باری نائاسایی نیشتمانی سەپێندراون بەسەر ئێراندا پاش ١٥ ی مانگی ٣ ی ٢٠٢٢ش بەردەوام دەبن.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا کە سەرۆک بایدن مۆری کردووە ئاماژەی بەوەداوە؛» هەنگاوەکانی ئێران، لە بڵاوکردنەوە و دروستکردنی مووشەک و تەقەمەنی، کارە شەڕانگێزیەکانی لە وڵاتان، پشتگیریکردنی بۆ گروپە تیرۆرستییەکان و کار قێزەونەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و بەکرێگیراوەکانی، بەردەوام هەڕەشەیەکی نائاسایی و ناوازەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و ئابووری ئەمریکا.»

دەشڵێت هەر لەبەر ئەم هۆکارانەیە بڕیاری دراوە ئەو یاسایە درێژ بکرێتەوە و تەواوی سزاکان دژ بە ئێران بەردەوام بن.

فەرمانی سەرۆکایەتی ١٢٩٥٧، کە پەیوەستە بە سزاکانی سەر ئێران، سەرەتا لەلایەن بیڵ کڵنتنەوە مۆرکراو لەو کاتەوە تا ئێستا بەردەوامە.

جێی باسە بە پێی بەندەکانی فەرمانی ئەو بڕیارە لە ماوەی ٩٠ ڕۆژی پێش ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی سزاکان ئەگەر سەرۆک داوای درێژکردنەوەی بڕیارەکە نەکات ئەوا بەردەوام نابێت و هەڵدەوەشێتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە