ژمارەی قوربانیانی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی دەریای ئیجە بەرزبووەوە

ژمارەی قوربانیانی بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکەی دەریای ئیجە بەرزبووەوە

ئەمڕۆ هەینی ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ بەلەمێکی کۆچبەران لە سنوورە ئاوییەکانی پارێزگای چاناککالە لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

لە سەرەتای رووداوەکە ئیلهامی ئاکتاش، پارێزگاری چاناککالە بە میدیاکانی تورکیای راگەیاندبوو، هەشت کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و چوار کۆچبەری دیکەش رزگارکراون، لەوانەی گیانیان لەدەستدابوو دوو منداڵی تێدابوو.

گەڕان بەدوای ئەو کۆچبەرانە بەردەوام بوو کە بێسەروشوێن بوون، لە ئەنجامی ئەو گەڕانە وەک پارێزگاری چاناککالە ئاماژەی پێداوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٠ کۆچبەر بەرزبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەڕانی تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بەردەوامە و ئەگەری هەیە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ژێرئاوکەوتنی ئەو بەلەمە بەرزتربێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە