پەیامی کورد ... پۆمپیۆ: گرووپەکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردووەتە سەر باڵوێزخانەکەمان لە ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا دەکات "گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران" بە ئەنجامدەری هێرشەکان ناودەبات.
مایک پۆمیۆ، وهزیری دهرهوهی ئهمریكا لە راگەیهندراوێکدا دەڵێت: "لەکاتێکدا عیراق بەدەست قەیرانی کۆرۆنا و ئابووری گیریخواردووە، گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران گەورەترین بەربەستن و ناهێڵن عیراق بەرەو ئاشتی و خۆشگوزەرانی بڕوات".
پۆمیۆ دەشڵێت، "هەر ئەو گرووپانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکان، بە قەبارەیەکی گەورە سەروەت و سامانی گشتیی لە عیراقییەکان دەدزن و هێرشدەکەنە سەر خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان و چالاکڤانان، ئاگری شەڕی ناوخۆیی خۆشدەکەن".
شەوی رابردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هێرشی مووشەکیی کرایەسەر، بەڵام لە رێگەی سیستەمی دژە مووشەکەوە وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە عیراقییەکان دەکات، "پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەت بکەن بۆ ئەوەی سەربەخۆیی بەدەستبێنێتەوە"، ئەوانەشی بەرپرسن لەو هێرشانەدا بیانداتە دادگا و دڵنیایش بدات کە هێزە شیعییەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتن.
لە هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر ناوچەی سەوز، کە ئامانج باڵیۆزخانەی ئەمریکا بوو، جگە برینداربوونی کەسێک و بەرکەوتنی زیانی ماددی بە ژمارەیەک ماڵ و باڵەخانە، زیان بە 14 ئۆتۆمبێلی مەدەنی و موەلیدەی کارەبایی و کەرەڤانەش کەوتن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە