بە پێی ئەم فەرمانە ئەم کەسانە زەوی وەردەگرن

بە پێی ئەم فەرمانە ئەم کەسانە زەوی وەردەگرن

پەیامی کورد    ...     بە پێی ئەم فەرمانە ئەم کەسانە زەوی وەردەگرن

سێ ساڵ پێش ئێستا، لە رێگەی فۆڕمێ كەوە ناوی كرێنشینان و ئەوانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی، تۆمار كراوە و وەزیری شارەوانییش دەڵێ، دابەشكردنی زەوی پەیوەستە بە سیاسەتی گشتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە و ھەر كاتێك بڕیار بدرێت بۆ دابەشكردنی زەوی، شارەوانی جێبەجێی دەكات.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، رایگەیاند: "ھەر كەسێك لە ھاووڵاتی و فەرمانبەر پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەوی ھەبێت، بێگومان مافی نافەوتێت و زەوی پێ دەدرێت، بە تایبەتی ھەر خانەوادەیەكی سەربەرزی شەھیدان فەرمانی ھەبووبێت، زەوی پێ دراوە".

وەزیری شارەوانی جەختی كردەوە: "تەنیا لە حاڵەتێك نەبێت لە ھەندێ شار و شارۆچكە زەوی ئیفرازكراو نەبێت دواكەوتبێت پێدانی زەوی، بەڵام لە سەنتەری شارە گەورەكان ھەموو خێزانێكی شەھید سوودمەند بووە لە وەرگرتنی زەوی بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران".

لەبارەی دابەشكردنی زەوی بۆ كرێنشینان و فەرمانبەران، ساسان عەونی گوتی: "دابەشكردنی زەوی لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە وەك شارەوانی، بەڵكو پەیوەستە بە سیاسەتی گشتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەر كاتێك بڕیار بدرێت لەلایەن حكوومەتەوە، وەزارەتی شارەوانی ئامادەیە بۆ جێبەجێكردن".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە