حەوت ژن لە ناوچە جیاوازەکانی تورکیا لە ماوەی یەک ڕۆژدا لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژران.
کاناڵی تەلەڤیزیۆنیی (خەبەر تورک) بڵاوی کردەوە، تەنیا لە ڕۆژی سێشەممەدا 28/2/2024، حەوت ئافرەت بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هاوژینی ئێستا، یان هاوژینی پێشوویان کوژراون، ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە کوژرانی ئەو ئافرەتانە لە شارەکانی ئیزمیر، بورسا، سەقاریە، ئەرزروم دنیزلی و ئیستانبوڵ بووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو ئافرەتانەی کوژراون، تەمەنیان لە نێوان 32 تا 49 ساڵ بووە و بە فیشەک یان چەقۆ کوژراون، سێ کەس لە بکوژەکان لە دوای کوشتنی هاوژینەکانیان، هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.
ڕێکخراوی مەدەنیی (کوشتنی ژنان ڕادەوەستێنین) ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی ساڵی 2023دا لە تورکیا، 315 ژن کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە