پەیامی کورد ... سلێمانی/ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقییەوە
کۆگایەکی تەقەمەنی هێزەکانی یەکەی ٧٠ لە شاری سلێمانی تەقییەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، کەمێک پێش ئێستا، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سەر بە سکرتاریەتی تایبەتی هێزەکانی ٧٠ تەقیوەتەوە.
ئەو کۆگایە لە نزیک پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری شاری سلێمانی هەڵکەوتووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیاری زیاتر لە سەر هۆکاری تەقینەوەکە و زیانە مادی و گیانییەکانی بڵاو نەکراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە