شوانێک بە هۆی تەقینەوەی مین بوو بە قوربانی

شوانێک بە هۆی تەقینەوەی مین بوو بە قوربانی


 پەیامی کورد... شوانێک بە هۆی تەقینەوەی مین بوو بە قوربانی

بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیک کۆنە پایگایەکی سەردەشت، هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پینجشەممە ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١ بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە نزیکی پایەگایەکی کۆن لە گوندی “زلە” سەر بە شاری سەردەشت هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات تووشی ئەم ڕووداوە بووە زانیار )نازناو نەناسراو) ڕاگەیەندراوە و بە پێی زانیارییەکان خەڵکی گوندی “سپیدار”ە.

ئەم هاووڵاتییە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری ئورمیە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە