پەیامی کورد ... شۆفێرێکی کورد لە ئاڵمانیا دەبێتە یەکەمی پێشبڕکێ لە خێرایی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل سواری .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، شۆفێرێکی ناسراوی کورد، توانی لە ئەڵمانیا و لە پێشبڕکێیەکی خێراییدا پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت.
دوێنێ شەممە 15/6/2019، ئیسحاق توتوملو، شۆفێری ناسراوی کورد، پلەی یەکەمی لە ڕکابەرییەکانی ئۆتۆمبێلسواری نوربێرگرینگ لە ئەڵمانیا بەدەست ھێنا.
ئەو شۆفێرە کوردە، بە ئاڵای کوردستانەوە خەڵاتی پلەی یەکەمی وەرگرت، ھەروەھا ئۆتۆمبێلەکەشی لەسەر شێوەی ئاڵای کوردستان نەخشاندبوو، بەپێی زانیارییەکانیش، یەکەم جارە تیپێک بە ئاڵای کوردستانەوە ئەم یارییە بباتەوە.
ئیسحاق توتوملو، تەمەنی 34 ساڵە و خەڵکی پارێزگای " دیاربەکر "ی باکووری کوردستانە، یەکێکە لە شۆفێرە ئاست بەرزە جیھانییەکان و بەشداری چەندین پێشبڕکێ و پاڵەوانیەتی جیھانی کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە