شەقامێک لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان به ناوی "سێر جۆن ماژۆر"، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کرایەوە

شەقامێک لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان به ناوی "سێر جۆن ماژۆر"، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کرایەوە

پەیامی کورد      ...    شەقامێک لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان به ناوی "سێر جۆن ماژۆر"، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کرایەوە

ئەم کارە بۆ ڕێزگرتن و پێزانین بۆ هەڵوێستی"سێر جۆن ماژۆر"  لەهەمبەر دیاریکردنی ناوچەی قەدەخەکراو بۆ فڕین لە باکووری عێراق لە ساڵی ۱۹۹۱ و پاراستنی گیانی چەندین میلیۆن کوردی باشوور لە بەرامبەر هێرشەکانی حکوومەتی بەعسی سەدام حسێن، جێبەجێ کرا.

ناوزەد کردنی ئەم شەقامە ڕۆژی ٥ی ئەیپریل و بەرامبەر لەگەڵ سییەمین ساڵی پەسەندکردنی ڕاگەیندراوی ٦٨٨ شورای ئاسایشی ڕێکخراوەی نێونەتەوەییەکان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. 

لە ۵ ی ئەیپریلی ۱۹۹۱، شورای ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەێندراوی ٦٨٨یان پەسەند کرد  و لەوێدا پێشیان لە سەرکۆتی خەڵکێ کوردستان لەلایەن رێژیمی بەعسەوە گرت و داوایان لە حکوومەتی عێراق کرد که ڕێگە بە ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و مرۆڤدۆستانە بەن تا سەردانی ناوچە کێشەدارەکان بکەن. 

ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا ڕاگەێندراوێکیان بۆ پاراستنی گیانی چەندین میلیۆن سێڤیل لە باکووری عێڕاق دەرکرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە