شێخ جەعفەر شێخ موستەفا سەبارەت بە کچەکەی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

شێخ جەعفەر شێخ موستەفا سەبارەت بە کچەکەی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    شێخ جەعفەر شێخ موستەفا سەبارەت بە کچەکەی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە  .

شێخ جەعفەر شێخ موستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، كچەكەی ئەو تەقەی نەكردووە بەڵكو ئاسایش تەقەی لەو كردووە و رووداوەكە كۆنترۆڵ كراوە و خەڵكانێك دەیانەوێت گەورەی بكەن.
شێخ جەعفەر شێخ موستەفا ئاماژەی بەوەداوە، رووداوەكەی شەوی رابردوو كۆتایی هاتووە و كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام خەڵكانێك دەیانەوێت گەورەی بكەن، كچەكەی من تەقەی نەكردوە ئەسڵەن ئەو دەبێت سكاڵا تۆمار بكات، بەڵام ئەگەر كچەكەم و تەنانەت خۆشم لەلایەن دادگاوە داوا بكرێین ئامادە دەبین، كەس لەسەرو یاساوە نیە,
باسی لەوەشكردووە، لەو ڕووداوەدا هەركەسێك لەلایەن دادگاوە داوا بكرێت، پێویستە بچێتە بەردەم دادگا و كەس لەسەرووی یاساوە نییە، كەسانێك دەیانەوێت كێشەكە گەورەتر بكەن و نان و پیازی پێوە بخۆن و بۆ مەرامی خۆیان بەكاری بهێنن، رووداوەكە بەوشێوەیە نییە و كۆنتڕۆڵكراوە و كۆتایی هاتووە.
شەوی سێشەممە لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی، هێزێكی سەربە شێخ جەعفەر و هێزێكی ئەمنی روبەڕووی یەك بوونەوە و تەقەیەكی زۆریان لەیەكتر كرد، بەهۆی ئەوەشەوە ١٠ كەس برینداربوون كە سەرجەمیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكانن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە