شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکات

شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکات

پەیامی کورد... شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکات

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت و بەفر و باران دەبارێت و لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم خێرایی با زیاد دەکات.


بەشی پێشبینی لە وەزارتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران بە تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕوونیکردەوە کە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران دەستپێدەکات، سەرەتا دابارین ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە، بەفریش لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕاشیگەیاند، سبەینێ کاریگەری شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و کاریگەری شەپۆلەکە تا ڕۆژی شەممە بەردوام دەبێت.

ئەوەشیخستەڕوو کە لە ناوچەکانی باکووری هەرێم پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و لە ناوچە بەرزەکانی دهۆك لە سفری سیلیزی نزیك دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 8 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2پلەى سیلیزى
سۆران : 8 پلەى سیلیزى

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە