شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت

شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت


پەیامی کورد... شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت


شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند: باران بارین، هەورەگرمە، هەورەتریشقە و نزم بونەوەی پلەی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە و خێرایی با زیاد دەکات لە 20کلم بۆ 30کلم .

پشتیوان ئیبراهیم شارەزایی كەشناسی ڕایگەیاند: له ڕۆژی چوارشەممە 15/11/2023 شەپۆلێکی باران بارین کە سەرچاوەی دەریایی ناوەڕاست و شێی دەریایی سوورە كەشێكى باراناوى ناوچەكانمان دەگرێتەوە كە خۆى دەبینێتەوە لە بارانى پچرپچر و هەندێ كات بارانى به خوور و هەورەگرمە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێ.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێژەی باران بارین بەپێی ناوچەکان جیاوازە، ووتیشی: هەروەها لەگەڵ شەپۆلی بارانەکەدا بارستەیەکی سارد دادەبەزێتە سەرناوچەکە و پلەی گەرما لە 5پلە بۆ 7 پلە نزم دەبێتەوە.

باسی لەوەشكرد، هەروەها ناوبەناو خێرایی با زیاد دەکات لە 20کلم بۆ 30کلم و بەپێ کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەم شەپۆلە باران بارینە تاوەکو 22ی ئەم مانگە بەشێوازی ناوبەناو بەردەوام دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە