پەیامی کورد... شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتی دیکە، لە زاخۆ لە ئاکامی تۆپباران، بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کاتژمێر (٠١:٥٠)ی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠ی تەممووز/ یۆلیۆی ٢٠٢٢)، ناوچەی گەشتیاری گوندی پەرخی سەر بە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک ڕووبەڕووی تۆپبارانی توندی تۆپی دوورهاوێژ بووەوە و لە ئاکامدا ٨ هاووڵاتی شەهید بوون و ٢٣ هاووڵاتی دیکە بریندار بوون، کە سەرجەمیان گەشتیار بوون.
هەروەها هاتووە: فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی فەرمانی کردووە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکرێت و شاندێک کە وەزیری دەرەوە و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سکرتێری خودی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بگەنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە بکەن و بریندارەکان بەسەر بکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە