شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات

شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات

پەیامی کورد ... شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی بەغدا دەکات

 

ئەمڕۆ جارێكی تر شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆكایەتی (قوباد تاڵەبانی) سەردانی بەغدا دەكەن و دوایین كۆبوونەوەكانی تایبەت بە پشكی هەرێم لە بودجە ئەنجامدەدەن، وتەبێژی قوباد تاڵەبانیش ئامانجی سەردانی ئەمجارەی شاندەكە ئاشكرا دەكات.

 

(سەمیر هەورامی) وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێدەكەون.

 

وتیشی، سەردانی ئەمجارەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆكردنە لەگەڵ لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و لایەنە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی عێراق، بۆ چەسپاندنی پشكی هەرێمی كوردستان لە شایستە داراییەكان لە بودجەی گشتی (2021) ی عێراق، كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆژە یاساكە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت و حكومەتی عێراقیش پرۆژە یاساكە بخاتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

 

هەروەها دوێنێ‌ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لێژنەی دارایی كردووە لەبارەی بودجەی (2021)، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە