پەیامی کورد... شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ عومەر وائلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق کۆببنەوە.
بڕیارە شاندەکەی حکومەتی هەرێم بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی دەستەی گشتی خاڵە سنوورییەکانی عێراق بکەن کە لە ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە