پەیامی کورد... شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی باڵای ئەمنی عێراقی گەیشتوونەتە شاری هەولێر لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمنی تاوتوێی بارودۆخی ناوچە جێ ناكۆك لەسەرەكانیان كردووە.
شاندەكەی عێراق بەسەرۆكایەتی (حامید عەبدولـمەقسود) فەریق روكن و سەرۆكی ئەركانی كردە هاوبەشەكان و (قاسم موحەمەدی) فەریق روكن و فەرماندەی هێزی زەمینی و ژمارەیەك لەسەركردەی سەربازی گەیشتوونەتە شاری هەولێر.
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم، سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە، كە شاندە باڵاكەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێی ناوچە هاوبەشەكان دەكەن و جەخت لەسەر گرنگی زانیارییە هەواڵگری و ئەمنییەكان دەكەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە