شاندێكی ئەنەكەسە لەسەر دەستپێشخەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی پووتین كۆدەبنەوە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
شاندێكی ئەنەكەسە لەسەر دەستپێشخەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی پووتین كۆدەبنەوە

پەیامی کورد  ...    ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا گوتی، ئەمڕۆ لەسەر دەستپێشخەریی هەرێمی كوردستان شاندێكی پەیوەندییەكانی ئەنەكەسە لەبارەی دۆخی كورد لە سووریا و كێشەكانی سووریا لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی رووسیا كۆدەبنەوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا، د. كاوە ئازیزی، ڕایگەیاند : بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر دەستپێشخەریی هەرێمی كوردستان، نوێنەری تایبەتی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆكی رووسیا، لەگەڵ شاندێكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنەكەسە كۆببێتەوە.

ئازیزی گوتیشی: "مەبەست لەو كۆبوونەوەیە، پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولایە، چوونكە ئێمە و رووسیا پەیوەندیمان زۆر باشە، بۆیە لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سووریا بە گشتی و كێشەكانی نێوان پەیەدە و ئەنەكەسە بە تایبەتی و پێدانی مافەكانی كورد لە سووریای تازە دەكرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە