پەیامی کورد... شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت
بە مەبەستی بەشداری پرۆگرامەکانی ڕێکخراوی نێسا و زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتن لە واشنتن، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ 11ی حوزەیرانی 2022، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەشداری کردن لە زنجیرەیەک دیدار و سیمیناری ڕێکخراوی نێسای ئەمریکی، بەرەو واشنتن بەڕێکەوت.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەم ماوەیەی شاندەکە کە لە واشنتن دەمێننەوە، چەندین دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن. هەروەها بەشداری دەکەن لە تەواوی پرۆگرامەکانی ڕێکخراوی نێسا، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەتیش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕێکخراوی نێسا، ڕێکخراوێکە ساڵانە سیمیناری بەرفراوان بۆ ئەفسەرانی پلە باڵا لە زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا ساز دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە