شاندێکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەردانەکەیان نامەیەکی دڵگرانی ئاراستەی کونسووڵخانە فەڕەنسا دەکەن

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەردانەکەیان نامەیەکی دڵگرانی ئاراستەی کونسووڵخانە فەڕەنسا دەکەن

پەیامی کورد     ...    شاندێکی پەرلەمانی کوردستان نامەیەکی دڵگرانی ئاراستەی کونسووڵخانە فەڕەنسا دەکەن

شاندێک لە پەرلەمانتارانی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەیاندنی یاداشتێکی نیگەرانی و بە نوێنەرایەتی شەقامی موسڵمانی کوردستان، سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری فڕەنسایان کرد و لەگەڵیان کۆبوونەوە و نیگەرانی خۆیان لەبارەی ووتەکانی ئیمانوێل ماکرۆن و دروستکردنی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پێگەیاندن.

لە نووسراوێکدا کە واژۆی ٢٥ ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی لەسەرە، تیایدا هاتووە، "سەرەڕای ئەوەی ستایشی رۆڵی سیاسی فەڕەنسا دەکەین لە خزمەتکردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و پشتیوانیە بەردەوامەکانی لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان، وەکو نوێنەرانی گەلێکی دۆستی فەڕەنسا نیگەرانی دەردەبڕین سەبارەت بەو قسانەی کە لەچەند رۆژی رابردوودا بەرامبەر بە پیرۆزییە ئاینییەکانی زۆرینەی خەڵی کوردستان کراون، کە ئەویش  پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ)".

ئاماژە بەوەشدەکەن، "بڕوامان بە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی ئایینی و کۆمەڵایەتی هەیە، وەک چۆن پشتیوانی لە پێکەوە ژیانی سیاسی و کلتووریش دەکەین، وڵاتێکی فرە کلتور و خاوەن شارستانی فڕەنساش نمونەی رۆشنگەری و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بوە و پێویستە سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانیشی بەهەمان دیدەوە بەرگری لەم پێکەوە ژیانە بکەن و رێز لە پیرۆزییەکان بگرن.

هاوکات عەبدۆلستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، "فەڕەنسا لە ڕابردوودا هەندێک بڕیار و سیاسەت و هەنگاوی، بە بەرژەوەندی میللەتی ئێمە و پاراستنی بوە لە دەستی ڕژێمی بەعس و ئەمە جێگەی پێزانینە و گەلی ئێمەش بە سیفەتی وەفاداری ناسراوە بۆ ئەوانەی چاکەیان لەگەڵ کردوە، بەڵام وەک میلڵەتێکی موسڵمانیش نیگەرانین کە وڵاتێکی زلهێزی خاوەن مێژویەکی دێرین، بەبێ گوێدانە پیرۆزییەکانمان و ڕێزگرتن لە هەستی مسوڵمانان، بەوجۆرە سووکایەتی بە ئیسلام و پێغەمبەرەکەی بکات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمەی موسڵمان ئیسلام فێری کردووین کە لەبەرامبەر خراپەی خەڵکدا، کاردانەوەی خراپمان نەبێ و خراپە بە خراپە وەڵام نەدەینەوە (و إژا خاگبهم الجاهلون قالوا سلاما)".

عەبدۆلستار مەجید باسی لەوەشکردوە، "دڵنیابن ئەوان پێغەمبەری ئێمە ناناسن بۆیە بەو ئوسلوبە ناشیرینە تەعبیری لێ دەکەن، ئەگەر بیناسن و لە کەسایەتی و ڕەوشتی بەرزی ڕابمێنن دەگەنە ئەو قەناعەتەی کە دەستبردن بۆ زاتێکی گەورە و بەڕێزی وەک موحەممەد پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت، هەڵەیەکی گەورەیە و لێی پەشیمان دەبنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، "هەرکەس خۆی بە شوێنکەوتەی زاتی موبارەک و بەرزی پێغەمبەری ئیسلام دەزانێت، هەرکەس بانگەشەی خۆشویستنی پێغەمبەری ڕەحمەت و میهرەبانی و ڕەوشت بەرزیی دەکات، با لەبەرگریکردن لە دینەکەی و پێغەمبەرەکەی، جوانترینەکان لە ڕەوشت و قسە و ڕەفتار و مامەڵە لەگەڵ نەیارانیدا هەڵبژێرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە