ئەشکەنجە و ئازاری کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

ئەشکەنجە و ئازاری کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

پەیامی کورد... ئەشکەنجە و ئازاری کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن سوپای پاسدارانەوە

کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە بە ناوی محەممەد ئەمین ئەمینی تەمەن ٤٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و دواتر بە دەست بەستراوی بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو: "محەممەد ئەمین ئەمینی خێزاندار و باوکی منداڵێکە کە لە نزیکی گوندی نروێ لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و دەست، شان، کەمەر و دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە."

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا وتی کە هێزەکانی سوپای پاسداران محەممەد ئەمین ئەمینییان لە کاتێکدا بە سەختی بریندار بووە ڕادەستی کەڵانتەری نۆدشە کراوە و بە دەست بەستراوی بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە کراوە.

محەممەد ئەمین ئەمینی بەکالریۆسی مێژووی لە زانکۆی تەورێز وەرگرتووە و بە هۆی ڕەدکرانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە هیچ ئیدارەیەک دانەمەزراوە و لە ڕووی ناچارییەوە ڕووی لە کۆڵبەری کردووە.

چارەنووسی ئەم کۆڵبەرە دوای گواستنەوەی بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە نادیارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە