سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق دەستی لەكاركێشایەوەی خۆی راگەیاند و وتیشی، کەس پرسیاری هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كاته بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی لێنه‌كرێت.
لە بەیاننامەیەکدا حه‌سه‌ن یاسری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق رایگه‌یاند، کە "له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا‌و لەدوای گرتنه‌ده‌ستی به‌رپرسیارێتی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، هه‌نگاوی نوێمان گرته‌به‌ر كه بووه‌هۆی بازدانێكی چلۆنایه‌تی له كاری ده‌سته‌كه".
حه‌سه‌ن یاسری، دەشڵێت، "ئه‌مڕۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم راده‌گه‌یه‌نم، چونکە هۆكارگه‌لێك كه پێشتر چه‌ند جارێك له كۆنگره و ئه‌و كۆڕانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئه‌نجامیداون دوپاتمكردووه‌ته‌وه".
راشیگەیاندووە، کە "كه‌س چیتر له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌وه پرسیار نه‌كات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە