پەیامی کورد: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ کونسوڵ و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیشکی خستووه‌ته‌سەر بارودۆخی گشتیی، پرۆسەی سیاسیی و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق و دووپاتی كردووه‌ته‌وه هەرێمی کوردستان پشتیوانیی لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکات کە بەبێ جیاوازی خزمەتی گشت هاووڵاتییانی عێراق بکات و لە سەر بنەمای دەستووریش، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکات، هەروەها جەختی لە گرنگیی ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و سازان کردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، هەمەجۆرکردنی ئابووری، سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، بە تایبەتی گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵی و بەبازاڕکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی كردووه‌ته‌وه کە بڕیارە لەم ڕۆژانەدا، بەربوومی ناوخۆیی بنێردرێتە بازاڕەکانی دەرەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بە چاکسازییەکانی بواری دارایی، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتیی کردووه، هەروەها باسی لە پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و هەنگاونان بەرەو حکومەتی ئەلیکترۆنی کردووه لە پێناو برەودان بە روونی، شەفافیەت و نەهێشتنی رووتین و بیرۆکراسی.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندروه‌كه‌دا هاتووه، مه‌سرور بارزانی دووپاتی كردووه‌ته‌وه ئامانجی سەرەکییان بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی هەمەلایەنەی هەرێمی کوردستانە، ئەمەش پەیوەستە بە گرنگیی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، جەختیشی لەوە كردووه‌ته‌وه، هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە