كاندیدانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان (184) له شنگال باس له‌وه ده‌كه‌ن، حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه ڕێگه‌یان ناده‌ن بچنه شنگال بانگه‌شه بۆ خۆیان بكه‌ن و به‌ربه‌ستیان بۆ دروست ده‌كه‌ن، له كاتێكدا خه‌ڵكی شنگال داوا ده‌كه‌ن سه‌ردانیان بكه‌ن، بۆیه داواكارن ڕێگرییان لێ نه‌كه‌ن و ڕێگه بدرێت بچنه ناو جه‌ماوه‌ری خۆیان.
پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری پارێزگای مووسڵ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه به لیستی (184) و ته‌نیا له سنووری قه‌زای شنگال 31 كاندیدیان هه‌یه و دوێنێش به فه‌رمی ده‌ستیان به بانگه‌شه كرد و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن لقی پارتییەوە له شنگال به خه‌ڵكی ناسێندران.
كاندیدی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره 20 له شنگال، لازیمه یوسف حه‌مێ، ڕایگەیاند "حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه له شنگال هه‌ن و ڕێگه ناده‌ن ئێمه وه‌كو كاندیدانی كوردانی ئێزدی له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بچین په‌یامی خۆمان بگه‌یەنین و بانگه‌شه بۆ خۆمان بكه‌ین و ڕێگری ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه داوامان كردووه، به‌ڵام ڕازی نه‌بوونه و به‌ربه‌ستمان بۆ دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیوادارین ڕێگه‌مان پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بچینه ناوخه‌ڵكی خۆمان و بانگه‌شه بكه‌ین."
لازیمه یوسف حه‌مێ ڕاشیگەیاند: "لایه‌نگری زۆرمان له شنگال هه‌یه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ین و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگری له چوونی ئێمه ده‌كه‌ن ئێمه‌ش لافیته و پۆسته‌ری خۆمان ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه كردووه و جارێ نازانین ڕێگه به هه‌ڵواسینی ده‌ده‌ن، یان نا، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت با ڕێگری نه‌كه‌ن ئه‌و خه‌ڵكه ده‌نگی خۆیان بده‌ن."
حه‌مێ باسی له‌وه‌ش كرد: "خه‌ڵكی شنگال ئه‌گه‌ر متمانه به ئێمه بدات ده‌بینه داكۆكیكار له مافی خه‌ڵكی خۆمان و هه‌وڵی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی ده‌ده‌ین له ده‌ستی داعش و هاوكاریی دایكی شه‌هیدان ده‌كه‌ین. جگه له‌وه‌ش، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كورد ده‌ده‌ین."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە