پەیامی کورد ... پێکدادانی نێوان هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و سوپای تورکیا لە باکووری سووریا بووە هۆی کوژرانی لانیکەم سەربازێکی تورکیا.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی کوردی ڕۆژئاوا و سوپای تورکیا لە عەفرین لە کوردستانی ڕۆژئاوا لانیکەم یەکێک لە سەربازانی تورکیا کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەگە " بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر یەکینە سەربازییەکانی تورکیا و کوشتنی سەربازێکی ئەو ووڵاتەی پشت ڕاست کردووەتەوە.
سەربازانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆیان لە ناوچەی عەفرین دەست پێکرد و لە ئەو کاتەوە هەندێک لە ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژئاوایان کۆنترۆڵ کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئانکارا هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە، بە لقێک لە هێزەکانی پەکەکە دەزانێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە