یەک ملوێن قوتابی لە ئێران وازیان لە خوێندن هێناوە

یەک ملوێن قوتابی لە ئێران وازیان لە خوێندن هێناوە

پەیامی کورد..یەک ملوێن قوتابی لە ئیران وازیان لە خوێندن هێناوە

میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە نزیکەی یەک ملیۆن قوتابی لەو وڵاتە وازیان لە خوێندن هێناوە و هەژاری و بارودۆخی کۆرۆنا بە یەکێک لە هۆکارەکان دەزانن.

بەپێی ئاماری فەرمی، ژمارەی ئەو قوتابییانەی کە لە ئێران وازیان لە خوێندن هێناوە، گەیشتووەتە 970 هەزار کەس کە ئەو ماڵپەڕە حکوومییە ژمارەی ڕاستەقینەی بە زیاتر لەوە زانیوە.

هەر لەم بارەوە ئەحمەد حوسێن فەلاحی، گوتەبێژی کۆمسیۆنی پەروەردە و توێژینەوەی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی داوە کە سێ ملیۆن و 500 هەزار قوتابیی ئێرانی لە بەرەبەری وازهێنان لە خوێندندان.

لە زۆرێک لە وڵاتانی دنیا بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆنا قوتابخانەکان داخران و منداڵان بە ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن دا و دەوڵەتەکان بۆ ئیدارەکردنی ئەو دۆخە خێرا دەستبەکار بوون و چەندین پلان و بەرنامەیان داڕشت کە لە هەندێ وڵات ئەو سیستەمە وەڵامی بە سەرکەوتوو وەسف کراوە.

بە گوتەی جەواد حوسێنی، جێگری وەزیری پەروەردەی کابینەی حەسەن ڕۆحانی، 30٪ واتە نزیکەی پێنج ملیۆن قوتابی لە ئێران هیچ چەشنە ئامرازێکی وەک "مۆبایلی هۆشمەند، تابلێت و لاپتۆب"یان پێ نەبووە، هەر بۆیە لە خوێندن بێبەش بوون.

بەڕای شارەزایان و پسپۆڕانی بواری پەروەردە، ئێران نەیتوانیوە هیچ ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ پرسی پەروەردە بدۆزێتەوە و هەتا دێت ژمارەی ئەو قوتابییانەی واز لە خوێندن دەهێنن، زیاتر دەبێت.

پێشتر شارەزیانی پەروەردە دوو زمانەبوونی قوتابیانیان (لە ماڵەوە زمانێک و لە پەروەردە زمانێکی تر) بە هۆکارێکی دیکەی ئەو کێشەیە دەزانیم چونەک ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوەیە و لە کورد، تورک، فارس، عەرەب، بەلووچ، تورکەمەن و .... پێکهاتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە