سنووری چەندین ناوچە بەهۆی بەفرەوە داخراوە

سنووری چەندین ناوچە بەهۆی بەفرەوە داخراوە

پەیامی کورد... سنووری چەندین ناوچە بەهۆی بەفرەوە داخراوە

بەهۆی ئەو شەپۆڵەی بەفر بارین لە سنوری باڵەكایەتی، چەندین رێگەی سەرەكی داخراون و بەشێكی رێگاكانیش ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروستبووە، لە ئێستاشدا رێگای زینی وەرتێ بەتەواوەتی داخراوە.

لە ئێوارەی دوێنێوە بەفر بارین بەشێوەیەكی چڕ لە سنوری باڵەكایەتی دەستی پێكردووەو بەوهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگە سەرەكییەكانی سنووری باڵەكایەتی دروستبووە بەتایبەت رێگەی زینی وەرتێ، كە هەرسێ شارۆچكەی رانیەو سۆران و چۆمان بە یەكەوە دەبەستێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم رێگایە رێگایەكی سەختەو هەندێك جار دوو تا سێ مەتر بەفری لێ دەبارێت و بە هەفتەو مانگ رێگاكە ناكرێتەوە بۆیە پێویستە تیمەكانی بەفر راماڵین بەردەوام لەسەر رێگاكە بن و پاكی بكەنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە