سوپای پاسداران چەکی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد

سوپای پاسداران چەکی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد

پەیامی کورد... سوپای پاسداران چەکی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 22/11/2022 بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان لە پردێ جارێکی دیکە لەلایەن ئێرانەوە بۆردومان کرا.

لەم بارەیەوە، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، بە درۆن و مووشەك ئەو هێرشەیان بۆ سەر هەرێمی كوردستان کردووە و جۆری درۆنەكەشی ئاشكرا كرد كە درۆنی بۆمبڕێژكراوی شاهد 136ـە و بارەگایەكی پارتی ئازادییان كردووەتە ئامانج.

گوتەبێژی پارتی ئازادییش دەڵێت: ''پێشتر ئامادەكاریمان كردبوو و هەمان بارەگای پێشترمان بۆردومان كرا.''

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە