پەیامی کورد... بەڵێنتان پێدەدەم لە ماوەیەکی نزیکدا سوێد دەبێتە ئەندامی ناتۆ
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت کە دڵنیایە لەوەی سوێد لە "زووترین کاتدا" دەبێتە ئەندامی هاوپەیمانێتیی ناتۆ.
لەمبارەیەوە رۆژی پێنجشەممە، 1ـی ئایاری 2023، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە وتارێکیدا لە ئەکادێمیای هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە کۆلۆرادۆ رایگەیاند: "ئێستا ناتۆ بە وزەتر و یەکگرتووترە لە دەیەکانی رابردوو، بە بەئەندامبوونی فینلاند لە رێکخراوەکە، ناتۆ، بەهێزتر بووە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا، سوێد دەبێتە ئەندامی ناتۆ، من بەڵێنتان پێدەدەم."
جێی باسە ئەو وتانەی بایدن لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە، 1ـی ئایاری 2023، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە سوێد رایگەیاند، "لە دیدی ئەمریکاوە، ئێستا کاتی ئەوەیە کە[سوێد] ببێتە ئەندامی ناتۆ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە