پەیامی کورد ... سوریا/ لە ئەنجامی هێرشێکی داعش ٩ کەس کوژران
لە ئەنجامی هێرشێکی پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوەندی سوریا، لانیکەم ٩ کەس کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا) بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی ڕابردوو ئەندامانی داعش لە شارۆچکەی ”ئەلسەلمیە“ هەڵکەوتوو لە پارێزگای حەما هێرێشێکی تیرۆریستییان ئەنجام داوە و لە ئاکامدا ٩ کەس کوژراون.
وەک باس کراوە، ئەو ٩ کەسە هاووڵاتیی مەدەنی بوون و خەڵکی گوندی ئەلفاسدە بوون.
شارۆچکەی ئەلسەلمیە لە ٣٠ کیۆمەتری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەما هەڵکەوتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە