ئیسرائیل: ڕاگرتنی جەنگ رەتدەكەینەوە

ئیسرائیل: ڕاگرتنی جەنگ رەتدەكەینەوە


پەیامی کورد... ئیسرائیل: ڕاگرتنی جەنگ رەتدەكەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت،"داوا نزمەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ راگرتنی جەنگ رەتدەكەینەوە".

ئیلی كۆهین, وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل, لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیویەتە،"ئێمە بە تەواوی داوا "نزمەكەی" كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەتدەكەینەوە بۆ راگرتنی جەنگ".

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئێسرائیل سوورە لەسەر لە ناوبردنی تەواوەتی حەماس, هەروەك چۆن جیهان مامەڵەی كرد لەگەڵ نازیەكان و داعش".

شەوی رابردوو (120) دەوڵەتی جیهان لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەنگیاندا لەسەر پرۆژە بڕیارێكی عەرەبی, بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی جەنگ و ئاگربەستێكی مرۆیی و ناردنی هاوكاری بەپەلە بۆ هاوڵاتیان لە كەرتی غەزە.

ئەوەش لەكاتێكدایە،شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆسەر غەزە راگەیاند و لە هەمانکاتدا، بە چڕی دەستیکرد بە بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە