ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان ١١ مەتر دابەزیوە

ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان ١١ مەتر دابەزیوە

 پەیامی کورد … ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان ١١ مەتر دابەزیوە

 

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوەكە ١١ مەترو نیو كەمیكردووەو لە ئێستاشدا یەك ملیار بۆشایی ئاو هەیە.

 

(رەحمان خانی) بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند: ئاستی ئاو لەبەنداوەكەماندا بەراورد بەساڵی ڕابردوو، ١١ مەترو نیو كەمی كردووەو نزیكەی یەك ملیارو نیو بۆشایی و بەتاڵی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخاندا هەیە.

 

ناوبراو بۆ ماڵپەری پوك میدیا ئاماژەی بەوەشكردووە: كەمی بارانبارین و بەفر لەمساڵداو هاوكات گلدانەوەی ئاو لەو بەنداوانەی كە ئێران لەسەر لقە سەرەكییەكانی سیروان دروستیكردوون، هۆكاری كەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانن و تەنانەت لەمانگی سێی ئەمساڵدا هاتنی ئاو بەئاڕاستەی بەنداوەكەمان بۆ رێژەی سفر كەم بۆتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە