1 ئازار 2026
سۆرانی
تورکی
کوردی
Aborî
Çand_û_Hûner
Cîhan
Hevpeyvîn
Kurdistan
Magazîn
Tendrûstî
Werzis
نووسەران
ڤیدیۆ
گەلەری وێنە
Cîhan
ڕێژەی دەنگدەران لە ئێران لە نزمترین ئاستدا بووە لە مێژووی وڵاتەکەدا
03 مارس 2024, 15:11
PeyamaKurd
ڕێژەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی ئیسلامی و ئەنجومەنی پسپۆڕان لە ئێراندا وەکو تاقیکردنەوەیەک دەبیندرا بۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، بەڵام ئەم جارە ڕێژەی دەنگدەران لە نزمترین ئاستدا بووە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، بەپێی ڕاپۆرتە نافەڕمییەکان کە لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، تەنها نزیکەی لە سەدا 41 دەنگییان داوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، هەڵبژاردنەکان دوای خۆپیشاندانەکانی ساڵەکانی 2022-23 ی دژ بە حکومەتی ئێران دێن کە پەرەیان سەند بۆ یەکێک لە خراپترین کێشەی سیاسیی لە دوای شۆڕشی ئیسلامییەوە لە ساڵی 1979 دا و هاوکاتیشە لەگەڵ زیادبوونی نائومێدییەکان سەبارەت بە کێشەکانی ئێران کە ئابوورییەکەی بەهۆی سزاکانەوە زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.
بەشێکی ئەنجامەکان دەریدەخەن کە توندڕەوەکانی ئێران ڕەنگە دەسەڵاتییان بەسەر پەرلەمان (ئەنجومەنی ئیسلامی)دا بپارێزن، لە کاتێکدا کە کەسایەتییە دیارەکانی باڵی ڕێفۆرمخواز و میانەڕەوەکانی پارێزگاران خۆیان بە دوورگرت لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی هەینی و وتییان ئەو هەڵبژاردنانە ئازاد و دادپەروەرانە نین و بە شێوەیەکی سەرەکی تەنها کێبڕکێیەکە لە نێوان توندڕەوەکاندا و ئەو پارێزگارانەی کە وەفایان هەیە بەرامبەر ڕێبەری باڵای ئێران.
محەمەد خاتەمی، کە یەکەمین سەرۆکی ڕێفۆڕمخوازی ئێران بووە، لە نێو ئەو ڕەخنەگرانەدا بوو کە ڕۆژی هەینی دەنگییان نەدا.
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نێرگز محەمەدی زیندانیکراو، کە داکۆکیکارێکە لە مافەکانی ژنان، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن خێزانەیەکەوە لەگەڵ ڕۆیتەرزدا بڵاوکراوەتەوە هەڵبژاردنەکان بە " ساختە " ناودەبات.
دەزگای هەواڵی ئیرنای ئێران وتی بەپێی ڕاپۆرتە نافەڕمییەکان زیاتر لە 25 ملیۆن کەس دەنگییان داوە، یاخود لە سەدا 41.
ڕۆژنامەی هەمشەهری سەر بە حکومەت وتی ڕێژەی دەنگدەران لەم هەڵبژاردنەدا "زلەیەکی 25 ملیۆنییە " بۆ داواکان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان.
ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی "دوژمنانی" ئێرانی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ خستنەوەی نائومێدی لە نێو دەنگدەرانی ئێرانیدا.
ڕۆژنامەی هەم میهەن کە سەر بە باڵی ڕێفۆرمخوازانە، لە پەڕەی سەرەکی ڕۆژنامەکەدا نوسیویەتی "زۆرینە بێ دەنگەکە" و لە سەدا 40 ی دانیشتوانی ئێران دەنگییان داوە."
ڕەنگە وەزارەتی ناوخۆی ئێران دواتر ڕۆژی شەممە ئەنجامە فەڕمییەکان بڵاوبکاتەوە، ئەگەر ئەو ڕێژەی دەنگدانە پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوا نزمترین ڕێژە دەبێت لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە لە ساڵی 1979 دا تاوەکو ئێستا.
لە ساڵی 2016 دا لە سەدا 62 ی دانیشتوانی ئێران دەنگییاندا، بەڵام لە ساڵی 2020 دا ڕێژەکە کەم بووەوە بۆ لە سەدا 42.5.
ڕۆژی هەینی زیاتر لە 15,000 بەربژێر خۆیان هەڵبژارد بۆ 290 کورسییەکەی پەرلەمانی ئێران. لە هەمان کاتدا هەڵبژاردنەکان بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران بەڕێوەچوو کە لە 88 کورسی پێکدێت و ئەنجومەنێکی گرنگە کە ڕابەری باڵای ئێران دەستنیشان دەکات.
لێدوانەکان (0)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە
ناردن
هەواڵە گرنگەکان
Cîhan
عێراق هۆشداری دەداتە خوێندکارەکانی کە دەست بەجێ ئێران بەجێ بهێڵن
Cîhan
هەوڵێکی دزەکردن بۆ ناو ماڵەکەی دۆناڵد ترامپ لەلایەن پیاوێکی چەکدارەوە شکستی هێنا و لەلایەن پاسەوانەکانەوە کوژرا.
Cîhan
نووری مالكی:بڕوامان بە عێراقێکی مەدەنی هەیە کە کراوە بێت بە رووی ئەمریکا و ئەورووپا
Cîhan
د١عش هێرشەکانی لە دێرەزوور و ڕەققە چڕدەکاتەوە
Cîhan
ئۆرشەلیم پۆست : پێدەچێت ڕافائێل گرووسی ڕۆژی پێنجشەممە لە دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ژێنێڤ بەشدار بێت
هەواڵە پەیوەندیدارەکان
18 يناير 2025
هەناردەی ئێران بۆ ڕووسیا بە ڕێژەی لەسەدا ١٤ زیاد دەکات؛ هاوردەکردنی زێڕ و هەناردەکردنی بیبەر لە پێشەنگی پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران و ڕووسیایە
26 مارس 2024
ئێران؛ بهرههمهێنانی نهوت بە ڕێژەی 50 ههزار بهرمیل له ڕۆژێكدا زیاد دهكات
21 أغسطس 2022
شاری شاباد لە ئاستی ئێراندا زیاترین ڕێژەی بێکاری هەیە
24 يونيو 2021
نەتەوە یەكگرتووەكان: ئێران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە 60%
23 فبراير 2026
دەست بەسەركردنی چەند لاوی كورد لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە
ABORÎ
ÇAND_Û_HÛNER
CÎHAN
HEVPEYVÎN
KURDISTAN
MAGAZÎN
TENDRÛSTÎ
WERZIS
نووسەران
ڤیدیۆ
گەلەری وێنە
×
Popup Reklam Alanı
ئێمە کوکی بەکاردەهێنین بۆ باشترکردنی ئەزموونت. بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان، تۆ ڕازی دەبیت بە سیاسەتی تایبەتمەندی.
زیاتر
قبوڵکردن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە