پەیامی کورد ... پاڤێڵ تاڵەبانی پەیامێک بۆ خەڵکی هەولێر ڕادەگەێنێت
بافڵ تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له په‌یامێكدا بۆ كه‌س وكاری قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی و هه‌ولێر و زیان لێكه‌وتوانی ئه‌و لافاوه، جه‌ختی كرده‌وه كه وه‌ك یه‌كێتی ئاماده‌ن به‌هانای لێقه‌وماوان و زیانێكه‌وتوانه‌وه بچن و ده‌ڵێت "خزمه‌تكردنی هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین".
دەقی پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسوکار و ئازیزانەمان دەکەین، کە بەھۆی کاریگەری کەشوھەوا و باران و لافاو، کە ھەولێری گرتۆتەوە، گیانیان لەدەستدا، لەخوای گەورە داواکارین لە بەھەشتی بەرین جێیان بکاتەوە و دڵ ئارامیش بە ھەموولایەک ببەخشێت.
غەمباریشین بەھۆی ئەم کارەساتە سرووشتییەوە زیانێکی زۆری ماددی بە ماڵ و موڵکی خەڵک گەیشتووە، وەک یەکیتی نیشتمانی کوردستان ئامادەی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکین بۆ بەھاناوەچوون و بەدەنگەوەھاتنی لێقەوماوان و ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە.
خزمەتکردنی ھەولێر و ھەولێرییەکان بەئەرکی خۆمان دەزانین و ھاوسۆزین لەگەڵ کەس و کارەکانمان لەم ڕۆژەدا، بەوھیوایەی ھەموولایەک پارێزراوبن و دووربن لە ناخۆشی.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٧ی ١٢ی ٢٠٢١ – دەباشان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە