ئێوارەی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە له سلێمانی ، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه، تیایدا گفتوگۆ کراوە سەبارەت بە كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و ئاینده‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردراوە ڕۆژی سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بۆ دانانی كار و به‌رنامه‌ی چوار ساڵی ئاینده‌ی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌بچێت.
هەروەها بە ووتەی سه‌عدی پیره، ووته‌بێژی یه‌كێتی ، کە بڕیاردرا یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق كۆببێته‌وه.
هه‌روەها بڕیاردرا، كه به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چوار ساڵی داهاتووی عێراق ئاماده‌بكرێت و هه‌وڵبده‌ن به یه‌كڕیزی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بچینه به‌غدا.
هەروەها لە سەر پرسی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقیشه‌وه، وتەبێژی یەکێتی ڕایدەگه‌نێت : ئێمە وەک یەکیتی هەوڵ دەدەین پۆستی سەرۆککۆماری بۆ كورد بێت و ئەویش بۆ حزبی یه‌كێتی بێت، هەر لەم ڕاستایەدا یه‌كێتی ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە