کۆتا قۆناغی بەشی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ڕاگەیندرا

کۆتا قۆناغی بەشی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ڕاگەیندرا

پەیامی کورد     ...    کۆتا قۆناغی بەشی یەکەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ڕاگەیندرا

ووتەبێژی شارەوانی ھەولێر رایگەیاند، بە شێوەیەكی چڕوپر كار لە درووستكردنی شەقامی ١٥٠مەتری شاری ھەولێر دەكرێت و بڕیارە تا كۆتایی  مانگی ١٢ ئەو شەقامە بەشی یەكەمی تەواو ببێت، كە ٩كیلۆمەتر دەبێت و دواتر قۆناغی دووەم دەست پێدەكات.

سیامەند كەریم، ڕایگەیاند : "كۆمپانیای جێبەجێكاری شەقامی ١٥٠مەتری شاری ھەولێر ئێمەی ئاگادار كردووەتەوە، كە لە كۆتایی مانگی ١٢ی ئەمساڵ بەشی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتری ھەولێر تەواو دەبێت، كە لە ئێستادا درووستكردنی ئەو شەقامە لە جێبەجێكردندایە".

كەریم ووتیشی، ئەو بەشەی ئێستا كاری لێ دەكرێت و بڕیارە تەواو ببێت، ٩ كیلۆمەتر دەبێت كە لە جادەی بەحركە تا رێگای كۆیەیە، ئەمەش ھەنگاوێكی باش دەبێت لە درووستكردنی ئەو شەقامە.

دەشڵێ، دوای تەواو بوونی ئەو بەشە، دروستكردنی بەشەكانی دیكەی شەقامەكە دەست پێدەكات و كاركردن تێیدا بەردەوام دەبێت، تا شەقامەكە ھەموو تەواو دەكرێت.

شەقامی ١٥٠مەتری شاری ھەولێر، یەكێكە لە شەقامە ستراتیژییەكانی پایتەخت، كە بە شێوەیەكی زۆر مۆدێرن و سەردەمیانە درووست دەكرێت و ماوەیەكیشە دەست بە درووستكردنی كراوە و خەریكە قۆناغی یەكەمی تەواو دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە