تەقینەوەیەک لەبارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات روی دا

بەرواری بڵاوکردنەوە :
تەقینەوەیەک لەبارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات روی دا

پەیما کورد ـ تەقینەوەیەک لە بارەگایەکی هیزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) روی داو ١٨ کەس کوژران.

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە ، تەقینەوەکە لە ڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە سەرکردەیەکی هەسەدە و ١٠ ئەندامی کوژراون، لەگەڵ ٧ هاووڵاتی مەدەنی کە یەکێکیان منداڵە.

تەقینەقەکە لە شارۆچکەی بەسیڕە لە پاریزگای دەیرەزوور ڕووی داوە.

 

هەرچەند تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەیەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام زۆربەی ئەو تەقینەوانەی لە سوریا ئەنجامدەدرێت داعش بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە