تەقینەوەیەک لە خورماتوو ڕوویدا و قوربانی هەیە

تەقینەوەیەک لە خورماتوو ڕوویدا و قوربانی هەیە

پەیامی کورد... تەقینەوەیەک لە خورماتوو ڕوویدا و قوربانی هەیە

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەک لە سنووری قەزای خورماتوو ڕوویدا و دوو چەکدار برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە کراوە و بە چەکدارانی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە کە لە سنوورەکەدا بڵاوبوونەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای خورماتوو ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو چەکداری هێزەکانی حەشدی شەعبی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو.

بەشێک لە پاشماوەی چەکدارانی داعش لە باشووری خۆرهەڵات و خۆرئاوای خورماتوو خۆیان حەشارداوە و ناوبەناو کردەوەی تیرۆریستییانە لە سنوورەکە ئەنجامدەدەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە